بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی تەختەکلیلی  یونیکۆدی کوردی
لێرەدا ئاشنا ئەبن بەوەی یونیکۆد چیە و سودەکانی (تەختەکلیلی یونیکۆد کوردی) چین و چۆن جێگیر دەکرێن لەسەر سیستمی ویندۆز لەسەر بناغەی تەختەکلیلی (عەرەبی و ئینگلیزی).
واتە :
  •  ئەگەر تۆ دەستت بە کیبۆردی عرەبی ڕاهاتووە ئەتوانی لەسەرهەمان شێوازە کیبۆرد بەیونیکۆد بنوسی.
  • وە ئەگەریش تۆ بتەوێت ئەتوانی لەسەر هەمان شێوازە کیبۆردی ئینگلیزی بەیونیکۆدی کوردی بنوسی.

دەستپێک بۆ یونیکۆد
لە بنەما سەرەکییەکانی زمانی نەتەوەیەک لە جیهانی تەکنۆلۆجیای زانیاریدا، ئەوەیە کە پیت و هێماکانی ئەو زمانە لە خشتەی ستانداردی زمانەکاندا کۆدی تایبەتی بۆ دابین کرابێت. گرنگترین خشتەی ستاندارد بۆ کۆدەکان و شێوازی پیت و هێماکان لە جیهاندا خشتەی "ستانداردی یونیکۆد The Unicode Standard"ە. 
ڕێککەوتن لەسەر ئەو کۆدانەی کە پیتەکانی زمانی کوردی پێناسە دەکەن چیتر بابەتێک نییە بتوانین چاوپۆشیی لێ بکەین یان دوای بخەین. پێناسەکردنی پیت و هێماکانمان ئەرکێکە کە دەبێت خۆمان لە ئەستۆی بگرین و خۆشمان بەکاری بهێنین و لە پێناوی پاراستنی زمانی کوردی و پەرەپێدان و گونجاندنی لەگەڵ تەکنۆلۆجیای سەردەم بەتایبەتی تەکنۆلۆجیای زانیاریدا، بیچەسپێنین. 



خاڵەکانی گشتاندنەکەی حکومەتی هەرێم

ا) ستانداردی یونیکۆدی پیتی کوردی 
پیتە کوردییەکان و کۆدی بەرامبەریان لە خشتەی یونیکۆددا دەستنیشان کراون و بەبێ بڕیاری هاوبەش، بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت کۆدی تایبەت بەم پیتانە دەستکاری بکرێت. بۆ زانیاریی زیاتر سەیری هاوپێچی ژمارە ١ بکە. 

ب) فۆنت:

1.هەموو دامودەزگاکانی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ نووسین تەنها دەبێ کەڵک لەو فۆنتانە وەربگرن کە لەسەر بنەمای "ستانداردی یونیکۆد" چێ کراون و لە هەموو سیستەمە کۆمپیوتەرییەکاندا خۆکار بوونیان هەیە وەکو: 

(Arial, Droid Sans, Droid Serif, Tahoma, Times New Roman) 

2. بەکارهێنانی هەر فۆنتێکی تر کە لەسەر بنەمای یونیکۆد نەبێت وەکوو (عەلی فۆنت، دیلان، زانست) ڕێپێنەدراون.


ج) تەختەکلیل:

1. حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی پشتیوانیی ئەو تەختەکلیلانە دەکات کە لەسەر بنەمای Qwerty داڕێژراون. بۆ زانیاریی زیاتر (بڕوانە تەختەکلیل و یونیکۆدەکان ) 

2. هەر نەخشەیەکی تر بەکار بهێنرێت پێویستە پیتەکانی لە خشتەی یونیکۆدی کوردیدا هەبن و دروست بن.




سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێم بۆ خوێندنەوەی تەواوی زانیارییەکان